باشماخ.. 24 تۆن دووگی ئاژەڵ لە ناوبرا

20/09/2019

نەوا
لیژنەی تایبەت بە لەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو، بڕی زیاترلە 24 تۆن دووگی ئاژەڵی لەناوبرد كە ویسترابوو بە نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت.
بەڕێوەبەریەتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی مەرزی باشماخ ئاشكرایكرد: لەلایەن لیژنەی تایبەت بەلەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو، كەپێكهاتبوون لەنوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتی گومرگ و یاریدەدەرێتی ئاسایش و پۆلیسی گومرگ، بڕی 24 تۆن و 510 كیلۆگرام دووگی ئاژەڵ لەناوبرا.
راشگەیاندووە، كە ویستراوە ئەو بڕە دووگە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت.
كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی مەرزی باشماخ ئاماژەی بەوەداوە كە هاوردەكردنی دووگ ڕێگەپێدراو نییە، هەربۆیە دەستی بەسەرداگیرا و دوای ڕێكارەیاسایی یەكان لەلایەن لیژنەی ناوبراوەوە كاری لەناوبردنی بۆ ئەنجامدرا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group