نەوا
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی قۆناغی(12)ی ئامادەیی دەكات پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی فۆرمی (زانكۆلاین)، چونكە كاتژمێر 12ی ئەمشەو وێبسایتی (زانكۆ لاین) دادەخرێت.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی (12) ئامادەیی دەكات، كاتژمێر(12)ی شەوی (20/9/2019) زانكۆلاین دادەخرێت.
وتیشی،"لەو چەند كاتژمێرەی ماوە ئەو دەرچوانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین)یان پڕنەكردۆتەوە هەوڵەكانیان بەتەواوەتی چڕكەنەوە و پەلە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی (زانكۆلاین)، بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و كۆلێژانە وەربگیرێن كە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن".