نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و رایگه‌یاند هێرشی سه‌ربازی ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی گرفتیان بۆ دروست ده‌كه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و نیویۆرك، له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی فورات (رۆژئاوای كوردستان) رایگه‌یاند، ئه‌و ناوچانه له‌و رێكخراوانه پاكده‌كه‌نه‌وه، كه لێوه‌ی هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر توركیا و گرفت بۆ ناوچه‌كه‌یان دروستده‌كه‌ن.
وتشی "له‌ئێستادا له ناوچه‌كه‌ماندا داعش گه‌یشتۆته خاڵی نه‌مان. ئێستا رێكخراوێكی دروستكراویان هێناوه‌ته‌دی. كرانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات واته هه‌سه‌ده. له‌ڕاستیدا ئه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره، ئه‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنه. ئه‌وانه هیچ جیاوازیان نییه له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه".