نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی جێبه‌جێده‌كات و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت "له‌كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا پڕۆژه‌كه خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ئێستا خاوبۆته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێت كاری پێبكرێت".
مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای خوێندن له‌پۆلی یه‌كه‌مدا زۆر ناسك و گرنگه، بۆیه پێویسته هاوكارییه‌كی توندوتۆڵ هه‌بێت له‌نێوان ئیداره‌ی قوتابخانه‌و كه‌سوكاری قوتابیاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی منداڵ له‌ماڵه‌وه بۆ قوتابخانه گۆڕانكارییه‌كی ئێجگار گرانه لای منداڵ، چونكه له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیاریكراودا ده‌ژی كه ژماره‌یان له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕناكات، به‌ڵام له‌قوتابخانه له‌پۆله‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێكی زیاتر منداڵ ده‌بینێت، كه هه‌ندێكیشیانی هه‌ر نه‌ناسیوه، ئه‌و گۆڕانكارییه‌و ده‌یان گۆڕانكاری دیكه‌ش له‌ناوه‌نده‌كان، بۆ منداڵ سه‌رسوڕهێنه‌ره، كه‌واته گۆڕانكاری له‌ماڵێكه‌وه بۆ قوتابخانه پێویستی به‌هاوكاری و یارمه‌تی هه‌یه له‌نێوان خێزان و قوتابخانه‌دا".
ده‌شڵێت "ئه‌گه‌رچی له‌ڕۆژی 21-9 خوێندكاران ده‌چن بۆ خوێندنگه‌كانیان، به‌ڵام پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی رۆژی 1- 10 ده‌بێت بچن بۆ قوتابخانه، ئیداره‌ی قوتابخانه كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مامۆستایان كه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ پێشوازیكردن له قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌م به گشتی، هه‌روه‌ها بانگهێشتنامه ده‌نێردرێت بۆ سه‌رجه‌م دایكان و باوكانی پۆلی یه‌كه‌م كه پێویسته یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه بچن بۆ قوتابخانه له رۆژی دیاریكراودا".