عێراق 80 پارچەی شوێنەوار لە توركیا وەردەگرێتەوە

21/09/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی شەممە 21-9-2019 رایگەیاند، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ توركیا ئیمزا كردووە، بۆ وەرگرتنەوەی 80 پارچەی دێرین و شوێنەواری.
لەوبارەیەوە ئەحمەد سەحافی وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند" وەزارەتی دەرەوە یاداشتێكی لەگەڵ حكومەتی توركیا ئیمزاكردووە، تاكو دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە 80 پارچەی شوێنەواری رادەستی عێراق بكەنەوە".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق روونیشیكردووەتەوە "ئەم پارچانە پێشتر بەشێوەیەكی نایاسایی بردراونەتە دەرەوەی عێراق و لەساڵی 2008یش دەسەڵاتدارانی توركیا دەستیان بەسەرداگرتوون".

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group