داوا دەكرێت ئەندامێتی توركیا لە ناتۆ بخرێتە ژێر پرسیار

پێش 2 هەفتە جیهان
نەوا
كلۆدیا رۆت جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەڵمانیا داوا لە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەكات، بەهۆی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، بیر لە ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانێتییەكە بكاتەوە.
رۆژی پێنج شەممە كلۆدیا سیاسەتمەدار لە پارتی سەوزی ئەڵمانی لە پەراوێزی  كۆنگرەیەك لە شاری فریدرشسهاڤنی باشووری ئەڵمانیا، رایگەیاند، "ئەگەر ناتۆ هیچ پەرچە كردارێكی نەبێت و سەر لەنوێ بێدەنگ بوو، ئەگەر جارێكی دیكە ئەندامێتی توركیا نەخرایە ژێر پرسیار لە هاوپەیمانێتییەكە، ئەوا پێویستە ناتۆ چیدیكە قسە لەسەر هاوپەیمانێتییەكی پتەو نەكات".
كلۆدیا روت،  سەرۆكی توركیای تۆمەتبار كردووە بەوەی "جەنگێكی پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی هەڵكردووە" و دەڵێت: "دژی دیموكراتی و پێشێلكاری دەوڵەتی قانونن".
پێشتر ینس ستۆلتینبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، هۆشداری داوەتە توركیا كە خۆی لە هەڵكشانی گرژیی لە ناوچەكە بپارێزێت، لەگەڵ ئەوەش شەرعیەتی ئەوەی بە ئەنقەرە داوە پارێزگاری لە ئاسایشی خۆی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group