نه‌وا
ئهلێكسى لیۆنۆڤ یه‌كه‌م مرۆڤ، كه له بۆشایى ئاسماندا رۆیشت، له ته‌مه‌نى 85 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد و به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ به‌هۆى كێشه‌ى ته‌ندروستییه‌وه بوه.
ئاژانسى بۆشایى ئاسمانى روسیا "رۆسكۆزمۆس" بڵاویكرده‌وه، "لیۆنۆڤ له ته‌مه‌نى 85 ساڵیدا كۆچى دوایى كردوه، كه به یه‌كێك له ئه‌فسانه‌كانى بۆشایى ئاسمان داده‌نرێت"، تائێستاش هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ى بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى روسیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، لیۆنۆڤ چه‌ند ساڵێكه كێشه‌ى ته‌ندروستى هه‌بوه.
لیۆنۆڤ به ره‌مزێكى گرنگ و قاره‌مان داده‌نرێت له وڵاته‌كه‌یدا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش وه‌ك سیمبولێك ته‌ماشای ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك پێشتر له‌ساڵى 2010 دا ئارسه‌ر سى كلارك نوسهرى كتێبى خه‌یاڵى زانستى سه‌باره‌ت به بۆشایى ئاسمان له‌كتێبه‌كه‌یدا ناوى لیۆنۆڤى له كهشتیهكى ئاسمانى روسى نابوو، كه دواتر كرا به زنجیره‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى.
دواى راگه‌یاندنى گیان لهدهستدانیشى، ئاژانسى بۆشایى ئاسمانى ئه‌مریكا "ناسا" په‌خشى راسته‌وخۆى كارمه‌نده‌كانى له بۆشایى ئاسمان بڕى و هه‌واڵى مردنى ناوبراوى گواسته‌وه.
ئهلێكسى لیۆنۆڤ پێش 54 ساڵ و له‌ساڵى 1965دا یه‌كه‌م مرۆڤ بوو، كه له‌بۆشایى ئاسماندا له كه‌شتیه‌كه‌ى چوه ده‌ره‌وه‌و رۆیشت له‌كاتێكدا به حه‌بلێكه‌وه به كهشتیهكهیهوه به‌سترابوه‌وه، دواتریش له‌لێدوانێكدا وتى "چومه ئه‌و بۆشاییه‌وه و ئه‌ستێره‌كان له هه‌موو شوێنێكی چوارده‌ورمدا بون له ژێره‌وه‌و سه‌ره‌وه‌و راست و چه‌پ، هه‌تا ئێستاش گوێم له هه‌ناسه‌كانم و ترپه‌ى دڵمه، كه له‌و بێندهگیه زۆره‌دا به‌ر گوێم كه‌وتن"، دواتر به‌هۆى زۆرى هه‌واوه له‌ناو جلوبه‌رگه‌كانیدا نه‌یتوانى بگه‌ڕێته‌وه ناو كهشتیهكهو بۆئه‌وه‌ى بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه په‌ستانى هه‌واى ناو جلوبه‌رگه‌كانى كه‌مكرده‌وه.
یه‌كه‌م رۆیشتن له‌بۆشایى ئاسماندا 12 خوله‌كى خایاند و به‌هۆى ئه‌و دهستكهوتهشهوه نازناوى پاڵه‌وانى یه‌كێتى سۆڤێتى پێدرا، دواى سێ مانگیش له‌و كاره، "ئید وایت" وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌مریكى له‌بۆشایى ئاسماندا رۆیشت.