كۆمپانیای هواوی: رۆژی یەك ملیۆن هێرشمان دەكرێتەسەر

12/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
سەرەڕای كێشەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هێرشە بەردەوامەكانی سەری، كۆمپانیای هواوی زەبەلاحی چینی جۆرێكی تر لە هێرشی بۆسەر كۆمپانیاكە ئاشكراكرد و رایگەیاند، رۆژانە 1 ملیۆن هێرشی ئەلیكترۆنی دەكرێتەسەر ئامێر و تۆڕەكانی كۆمپانیاكە.
لەوبارەیەوە جۆن سۆفۆلك بەرپرسی سكیوریتی كۆمپانیای هواوی رایگەیاند، رۆژانە یەك ملیۆن هێرشی ئەلیكترۆنی دەكرێتەسەر كۆمپانیاكە، زۆرینەی هێرشەكانیش بۆ دزینی پرۆتۆكۆلەكانی ئینتەرنێتە.
وتیشی "ئەوە شتێك نییە توشی سەرسوڕمانمان بكات، چونكە هواوی یەكێكە لە كۆمپانیا پێشەنگەكان لەبواری تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم 5G لە جیهاندا".
سۆفۆلك باسی لەوەشكردوە، زۆربەی هێرشەكان بەرپەرچدراونەتەوە، بەڵام هەندێك هێرش توانیویانە ئامێرە كۆنەكانی كۆمپانیاكە ببڕن.
لای خۆیشیەوە كۆمپانیاكە بڵاویكردوەتەوە، حكومەتی ئەمریكا هێرشە ئەلیكترۆنیەكانی بۆسەر كۆمپانیاكە چڕكردوەتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەیە، كە ئەمریكا بۆسەر كۆمپانیاكە دەستیپێكردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group