ترامپ: ئامادەكاری دەكەین بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیا

13/10/2019 جیهان

نەوا
سەرۆكی ئەمریكا باس لەوەدەكات سەرقاڵی تاوتوێ كردنی سەپاندنی سزای قورسە بەسەر توركیا.
دۆناڵد ترامپ لە تویتێكدا باسی لەوەكردووە، لەگەڵ لیندسی گراهام و چەند ئەندامێكی تری كۆنگرێس خەریكی تاوتوێكردنی سەپاندنی سزای قورسە بەسەر توركیا و وەزارەتی گەنجینەش بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكاری كردووە.
ترامپ راشیگەیاندووە، توركیا داوای لێكردوون پاشگەزببنەوە لە سەپاندنی ئەو سزایانە.
هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترامپ كشانەوەی هێزەكانی لە باكوری سوریا راگەیاندوو و دوو رۆژ دوای ئەو لێدوانەی توركیا هێرشەكانی بۆ سەر ئەو بەشەی سوریا راگەیاند، كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزە كوردیەكاندایە.
كشانەوەی ئەمریكا و هێرشەكەی توركیا لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپی رووبەڕووی رەخنە و ناڕەزایەتی توند بووەتەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group