سەرۆكایەتی شارەوانی: نزیكەی 30 هەزار زەوی بێ تاپۆ لە هەولێردا ماون

14/10/2019

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، تائێستا نزیكەی 30 هەزار پارچە زەوی لە سنوری شارەوانییەكەیان ماون تاپۆ بكرێن و هەوڵەكانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن.
سامان محەمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بۆ رادیۆی نەوا وتی "لەئێستادا لەهەوڵداین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كشتوكاڵ و وەزارەتی دارایی بۆئەوەی رێوشوێنەكانی تۆماركردنی زەوییە كارتەكانی هەولێر بەردەوام بن".
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنوری شارەوانیی هەولێر لەنێوان 22 تا 30 هەزار پارچە زەوی كارت هەن و بەپێی قۆناغ و ناوچە و كەرتەكان تاپۆیان بۆ دەردەچێت.
لە سنووری شارەوانیی هەولێر جگە لە زەویە بێ تاپۆكان، زەوی زیادەڕۆش بوونیان هەیە و هیچ هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی گرفتیان نەنراوە، چونكە چاوەڕوانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن بۆ دەرچوونی یاسای زیادەڕۆیی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group