"تەنیا لە سەرێكانی 75 سڤیل شەهیدبون و 450ش برینداربون"

14/10/2019

نەوا
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكی تەل تەمر لە رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایدەكات، لەسەرەتای دەستپێكی پەلامارەكانی توركیاوە لە سەرێ كانی، 75 هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبون و 450ی دیكەش برینداربون.
لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی "هاوارنیوز"، حەسەن ئەمین بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (شەهید لێگەڕین) لە تەل تەمر رایگەیاندوە، لە ماوەی شەش رۆژی پەلامارەكانی سوپای توركیا و بەهۆی بۆردومانەكانەوە لە سەرێ كانی، تائێستا 75 هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبون و 450ی دیكەش برینداربون و گەیەنراونەتەوە نەخۆشخانەكەیان.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ئاشكراشیكردوە، بەشێك لە بریندارەكان دۆخی تەندروستییان ناجێگیر بوە و نێردراون بۆ نەخۆشخانەی حەسەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group