مانگی سووری كورد كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاریی لە هەرێمەوە بۆ رۆژئاوا راگەیاند

14/10/2019

نەوا
مانگی سووری كورد لە هەرێمی كوردستان كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ باكور و خۆرهەڵاتی سوریا راگەیاند.
مانگی سووری كورد، كە ناوەندی سەرەكیی لە شاری سلێمانییە، دەستیكردوە بە كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ خەڵكی رۆژئاوای كوردستان. راشیگەیاند، دەرمان و شیر بۆ منداڵانی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا سەرەكیترین پێداویستین، كە مانگی سوور كۆیدەكاتەوە و دەیگەیەنێتە دەست لێقەوماوانی جەنگ.
هەروەها داوا لە خەڵكی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵات دەكرێت، كە لەو كەمپینەدا بەشداری بكەن وەك پاڵپشتییەك بۆ رۆژئاوای كوردستان.
مانگی سووری كورد هاوكارییەكانی لە سلێمانی و هەولێر كۆدەكاتەوە و چەند ژمارە تەلەفۆنێكیشی تایبەتكردوە بۆ پەیوەندیكردن و ناردنی یارمەتییەكان.
* ناوەندی سەرەكی مانگی سووری كوردی، سلێمانی، گەڕەكی ئاشتی، پشت شیرینیی تابان.
ژمارەی تەلەفۆن:
07733742620
07511362115
07505828670


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group