"بودجەی 2020ی عیراق روبەڕوی كورتهێنانێكی كارەساتبار دەبێتەوە"

15/10/2019 عێراق

نەوا
ناجی رەدیس ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بودجەی 2020 روبەڕوی كورتهێنانێكی كارەساتبار دەبێتەوە، بەتایبەتی كە ئێستا نرخی نەوتی خاو لە خوار نرخی چاوەڕوانكراوەوەیە.
ناجی رەدیس لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "بودجە پێشبینییە بۆ داهات و خەرجیەكان، لەپرۆژەی یاسای 2020دا خەرجی بە 132 تریلیۆن دینار و داهات بە 115 تریلیۆن دینار مەزەندە كراوە، داهات و خەرجیش ئەگەری كەمكردن و زیادبونیان هەیە".
وتیشی "بودجەی گشتی بەدەست كورتهێنانێكی راستەقینەوە دەناڵێنێت بەتایبەتی، كە نرخی نەوت كەمترە لە نرخی دیاریكراو لە بودجەدا، هەروەها هەزارەها دامەزراندن لەلایەن حكومەتەوە راگەیەنراوە ئەوەش دەبێتەهۆی زیادبونی خەرجی و گەورەتربونی كورتهێنان".
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی رونیشیكردوەتەوە، لە بودجەی داهاتودا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 50 دۆلار حساب دەكرێت ئەوەش لەگەڵ بونی ئەو ژمارە زۆرەی دامەزراندن دەبێتەهۆی ئەوەی بودجە روبەڕوی كارەساتێكی گەورەی كورتهێنان ببێتەوە. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group