بەرهەم ساڵح داوای چاكسازی لە سیستەمی هەڵبژاردن دەكات

15/10/2019 عێراق

نەوا
سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند، چاكسازی لەسیستەمی هەڵبژاردنەكان بەركەوتەی نیشتمانی و خواستێكی بە پەلەیە.
بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق رۆژی سێ شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ و میدیاكار و چالاكوانی مەدەنی و شارەزا و پسپۆڕ و یاساناسەكان.
بەرهەم ساڵح لە كۆبوونەوەكەدا، وتی، "بەشداری نەكردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەدا بەڵگەیەكی ئاشكرایە بۆ پێویستی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە گشتییەكان كە بەركەوتەیەكی نیشتمانی خێرایە بۆ بونیادنانی دەوڵەت و چاكسازی لە دامەزراوەكان و بنەبڕكردنی گەندەڵی دارایی و ئیداریدا، بۆ ئەوەی خواستەكانی گەلی عێراق بەدی بھێنێت و ئازادی و دیموكراسیش بەهێزتر بكات لە وڵاتدا".
هەروەها سەرۆك كۆمار روونیكردەوە كە عێراق بەرەو گۆڕانكاری گەورە هەنگاو دەنێت و  پێویستیان بە بەپرۆسەیەكی چاكسازی گەورە هەیە، تا متمانە بگێرێتەوە بۆ بەسیستەمی دەسەڵات لە وڵاتدا، لە هەمووشیان گرنگتر پێداچونەوەیە بەسیستەمی هەڵبژاردنەكان بەشێوەیەكی جددی ئاڕاستەكراو، تا هاووڵاتیانی عێراق بڕوایان پێ هەبێت و هەلێكی زامنكراویش بێت بۆ گوزارشتكردن لە دید و بۆچونی هاووڵاتیان سەبارەت بە وڵاتەكەیان بەبێ ساختەكاری.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group