نه‌وا
رۆژنامه‌ى ئیندیپێندنتى به‌ریتانى ئاشكرایكرد، پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى عیراق له 25ى ئه‌م مانگه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له‌راپۆرتێكیدا، كه له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه عادل عه‌بدولمه‌هدى بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش بكات.
هه‌فته‌ى رابردو عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌كانی سائیرون و فه‌تح تاووتوێ كردوه و نوێنه‌رى ئه‌و فراكسیۆنانه بیرۆكه‌كه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه‌و چالاكوانان سورن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان، كه له‌وانه‌یه ببێته‌هۆى خستنى ته‌واوى سیستمى سیاسى.
به‌پێى هه‌مان راپۆرت، واده‌رده‌كه‌وێت سائیرون و فه‌تح ده‌ستیان له بیرۆكه‌ى هێشتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمهدی به‌ردابێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌س بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران، بۆیه ئه‌مجاره بابه‌تى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه زۆر جدییه به‌تایبه‌تى كه ناوى سه‌رۆك وه‌زیران لكێنراوه به سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌رانه‌وه.
به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، له‌م قۆناغه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ پشتگیرییه‌كى سیاسى نه‌ماوه و له‌ئێستادا بژارده‌ى مانه‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له ده‌ستی خۆیدایه‌تی.