شارەزایەكی ئەمنی: مەترسی لەسەر عیراق نییە

17/10/2019 عێراق
نەوا
سەعید جەیاشی شارەزای ئەمنی دیاری عیراقی دەڵێت "رادەستكردنی بارەگای پرۆسە هاوبەشەكانی كەركوك بە پێشمەرگە لەمكاتەدا هەڵەیە"، سەبارەت بە بارودۆخی سوریاش پێیوایە مەترسی لەسەر عیراق نییە.
سەعید جەیاشی لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەكردوە، توركەكان دەیانەوێت چەند هێزێك لە سوریا بچوك بكەنەوەو هێزی دیكە چالاك بكەن ئەوەش دوور لە پروپاگەندەكان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام.
وتیشی "هەڕەشە لەسەر عیراق نییە، بەڵام چەند تەحەدایەك هەیە پێویستە بەپێی روداوەكان مامەڵەیان لەگەڵدا بكەین، لەوانە مەترسی هەڵاتنی بەندكراوانی داعش هەیە ئەوەش دوای ئەو بۆشاییە ئەمنیەی دروستبوە".
ئەو شارەزا ئەمنیە باسی لەوەشكردوە، توركیا بەردەوام دەبێت لەهەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی بەدەستوەردان لە ناوخۆی سوریا، بەهۆی ئەوەشەوە نەهامەتی مرۆیی دروستبوە.
سەبارەت بە رادەستكردنی بارەگای پرۆسە هاوبەشەكانی كەركوك بەهێزەكانی پێشمەرگە دەڵێت "لەئێستادا ئەو كارە هەڵەیە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group