مەسعود بارزانی: دەبێت لە هەر رێككەوتنێكدا چارەنوسی كورد لە سوریا لەبەرچاوبگیرێت

18/10/2019

نەوا
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پێویستە لە هەر پێشنیاز و رێككەوتنێكدا چارەنوسی كورد لە سوریا لەبەرچاو بگیرێت و رێگە نەدرێت بە گۆڕینی دیموگرافیای باكوری سوریا.
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەلچ ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، پێویستە لە هەر رێككەوتن و پێشنیازێكی تایبەت بە سوریا قوربانیدان و پێگەی كورد رەچاوبكرێت.
سەرۆكی پارتی داواشی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كردووە، رێگری بكەن لە گۆڕینی دیموگرافیای باكوری سوریا.
مەسعود بارزانی راشیگەیاند، ئاڵۆزی رەوشی سوریا خزمەت بە سەرهەڵدانەوەی داعش دەكات.
لای خۆیەوە ژان ئێڤ لۆدریان رایگەیاندووە، ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەولێر دوپاتكردنەوەی پشتیوانی فەرەنسایە بۆ گەلی كورد و راشیگەیاند، نیگەرانن لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەكە.
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە میانی سەردانەكەی بۆ عێراق گەیشتە هەولێر و چاوی بە نێچیرڤان بارزان سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كەوت و دواتر لە گەڵ مەسعود بارزانی كۆبوەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group