عیراق..زۆرینەی ئەوانەی تۆمەتی گەندەڵییان لەسەر بوە بەر لێبوردنی گشتی كەوتون

21/10/2019 عێراق

نەوا
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق و ئەندامانی دادگای ناوەندی بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی ئیداری و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری و سەرپەرشتیاری ناوەندی راگەیاندن كۆبونەوە و دواتر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایانكرد، زۆرینەی ئەوانەی تۆمەتی گەندەڵییان لەسەربوە بەر لێبوردنی گشتی كەوتون.
دوای كۆبونەوەكە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ژمارەی ئەو كەیسانەی گەندەڵی، كە لە دادگا تایبەتمەندەكاندا یەكلایی كراونەتەوە زۆرن، بەشێكی زۆری تۆمەتباران بەر لێبوردنی گشتی كەوتون ئەویش دوای ئەوەی ئەو پارەیەی كەیسەكەی لەسەربوە دراوە و وەزارەت و ئەو لایەنانەی سەربە وەزارەت نەبون تەنازولیان لە داواكارییەكە كردوە.
ئەو سكاڵایانەی لەلایەن دەستەی نەزاهەوە پێشكەشی دادگاكان كراون 75%یان یەكلایی كراونەتەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری رونیكردوەتەوە، لەكاتی پێشكەشكردنی كەیسێكدا رۆڵی دادگا ئەوەیە وردبین بێت، هەروەها رۆڵی دادگا لەسەر ئەدای لێكۆڵەرەوەكانی دەستەی نەزاهە بەندە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group