نه‌وا
ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ئه‌مریكا له هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات به‌ڵێنیان به هاوسه‌رۆكی مه‌جلیسی سوریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) دا هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بده‌ن بۆ رێگه‌گرتن له له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر باكوری سوریا و كاربكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده له كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن پێنج سیناتۆره‌وه كه له كۆماری و دیموكراته‌كان پێكهاتبوون پـێشوازی لێكرا و پاشان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و به دوایدا له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌ش سیناتۆره‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ كورد دووپاتكرده‌وه و له‌شكركێشیـیه‌كه‌ی توركیایان شه‌رمه‌زاردكرد.
سیناتۆر لێنزی گراهام وتی:" پـێویسته هێزێكی بچوكی ئه‌مه‌ریكا له سوریا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)دا كاربكات و ئاسمانی ناوچه‌كانی باكوری سوریا بپارێزرێت و ناوچه‌یه‌كی له چه‌ك داماڵێنراو له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده دابمه‌زرێت و له لایه‌ن هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری بكرێت.
پاشان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش كه به زیاتر له 10هه‌تا 12هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده‌ی كردن و وتی :"رۆژ له دوای رۆژ نیگه‌رانیـیه‌كانی له باره‌یانه‌وه زیاترده‌بن و توركیا له‌م دۆخه به‌رپـرسیاره و له‌شكركێشیـیه‌كه‌ی ڕێگه خۆشده‌كات بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش".
پاشان سیناتۆره‌كانی دیكه‌ش هه‌موویان جه‌ختیان خسته‌سه‌ر پاراستنی كوردانی سوریا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا و به‌ڵێنیان دا به ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات له كۆنگرێس فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر توركیا زیاتربكه‌ن.
ئیلهام ئه‌حمه‌د لای خۆیه‌وه سوپاسی ئه‌ندامانی كۆنگرێس و خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ ئه‌و داكۆكیـیه‌ی لێـیان ده‌كه‌ن، پاشان ڕه‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له سوریا و وتی :"ئه‌و بڕیاره زۆر زیانی پێگه‌یاندن و ئێستا توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانیان و به نیازه درێژه به هێرشه‌كانی بدات و هه‌ڕه‌شه‌ی پاكتاوی نه‌ژادیـیان لێده‌كات".