نه‌وا
ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا ده‌ڵێت، هه‌ركاتێك چه‌كداره كورده‌كان له‌ناوچه‌ى ئارام به‌ته‌واوى كشانه‌وه ئه‌وا پرۆسه‌ى سه‌ربازى له باكوری خۆرهه‌ڵاتى سوریا ده‌وه‌ستێت.
ئیبراهیم كاڵن له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "دۆیچه ڤێللـه"ى ئه‌ڵمانى وتویه‌تى، رێككه‌وتنى ئه‌مریكا و توركیا ده‌رباره‌ى وه‌ستانى شه‌ڕ له‌باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا بریتییه له وه‌ستانى شه‌ڕكردن له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌ى یه‌په‌گه له‌ناوچه‌ى ئارام له قۆناغى دووه‌مدا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، چه‌كداره كورده‌كان 20 جار ئاگربه‌ستیان پێشێلكردوه ئه‌ویش له رێگه‌ى قه‌ناس و هێرشه موشه‌كیه‌كانیان به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه سه‌ربازى توركیا كوژراون.
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا رونیشیكردوه‌ته‌وه، رێگه به چه‌كداره كورده‌كان دراوه پاشه‌كشه بكه‌ن و له رێگه‌ى 86 ئۆتۆمبێله‌وه رۆیشتون و هیچ پێشێلكارییه‌كیش روینه‌داوه، هیواشى هه‌یه یه‌په‌گه به‌ته‌واوه‌تى ناوچه‌كه جێبهێڵن تا رۆژى سێشه‌ممه و پرۆسه سه‌ربازیه‌كان به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه ده‌وه‌ستن.