دەنگۆی رێگریكردن لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ رۆژئاوا رەتدەكرێتەوە

22/10/2019

نەوا-كاروان مەحمود 


سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەنگۆیەك لەبارەی رێگریكردن لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوا رەتدەكاتەوەو ئەوەش دەڵێت: "بڕیكی زۆر كاڵاو شتومەك لە سلێمانی ئامادەكراوەو لە دوو رۆژی داهاتوو رەوانەی رۆژئاوا دەكرێت".
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ رادیۆی نەوا وتی: "هیچ كێشەو گرفتێك بۆ گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكان نییە بۆ ئاوارەكانی رۆژئاواو لە ئێستادا بارهەڵگرەكان ئامادە دەكرێت و لە دوو رۆژی داهاتوو سەرجەم پێداویستییەكان رەوانەی رۆژئاوا دەكرێت و هیچ رێگرییەك نییە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان.
وتیشی: "بڕێكی زۆر كاڵاو شتومەكی جۆراو جۆر ئامادەكراوەو دوای جیاكردنەوەیان سەرجەمیان رەوانەی ئاوارەكانی رۆژئاوا دەكرێن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group