وەزارەتی كارەبا: دۆخی كارەبای هەرێم ئاسایی بووەتەوە

22/10/2019

نەوا
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دۆخی كارەبای هەرێم ئاسایی بووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی 12 رۆژدا كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان "ئەو پڕۆسە چاكسازییەیان جێبەجێكرد" كە پێش هاتنی وەرزی زستان پێویست بوو.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، "هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكەینەوە كە دۆخی كارەبای هەرێم ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی 12 رۆژدا كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەسەركەوتوویی ئەو پرۆسە چاكسازییەیان جێبەجێ كرد كە پێش هاتنی وەرزی زستان پێویست بوو  لە كێڵگەكانی كۆرمۆر".
وەزارەتی كارەبا باسی لەوەشكردوە، " تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دەستیان بە زیادكردنەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا كردەوە دوای ئەوەی هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكان ئاسایبوونەوە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group