نەوا
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و هاوسەنگی بازاڕ، باج لەسەر چەند جۆرە سەوزە و میوەیەك هەڵدەگیرێت.
حسێن حەمەكەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی داهاتوودا، وەزارەتی كشتوكاڵ باج لەسەر هەریەكە لە بەرهەمەكانی (تەماتە، پەتاتە، باینجان، بامیە، شووتی و گوڵەبەڕۆژە) هەڵدەگرێت.
دەشڵێت: “ئەم بڕیارە كاری پێدەكرێت، تا دووبارە ئەم بەرهەمانە وەرزی پێگەیشتنیان دێت لە هەرێمی كوردستان، كە بێگومان بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ پڕكردنەوەی پێویستی بازاڕ و گران نەبوونی نرخی ئەم خۆراكانەیە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا".
جەختیشی كردەوە، وەك چۆن بەرگری لە مافی جوتیاران دەكرێت، بە هەمان شێوە بەرگری لە مافی بەكاربەریش بكرێت لە هەرێمی كوردستان.