توركیا و گروپە چەكدارەكان ژمارەیەك سەربازی سوریا دەكوژن

09/11/2019

نەوا
سوپای توركیا و گروپە چەكدارە سورییە هاوپەیمانەكانی هێرشیان كردە سەر چەند گوندێك لە تەلتەمر و ژمارەیەك سەربازی سوپای سوریایان كوشت.
ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی هێرشیان كردۆتە سەر چەند گوندێك لە دەوروبەری شارۆچكەی تەلتەمر-ی رۆژئاوای كوردستان، كە ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی گروپەكانی سەر بە توركیا بە چەكی قورسەوە هێنراونەتە ناوچەكە و هێرشیانكردوە.
ئاژانسی هاوارنیوز راشیگەیاند، سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان هێرشیان كردۆتە سەر دوو خاڵی سوپای سوریا لە ناوچەكە و بەوهۆیەوە ژمارەیەك سەربازی سوری كوژراون و بریندار بون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا (سانا) هێرشی سوپای توركیا و گروپە سورییە هاوپەیمانەكانی بۆسەر گوندەكانی دەوروبەری تەلتەمر پشتڕاستكردەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە كوژرانی سەربازانی وڵاتەكەی نەداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group