نه‌وا
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات- مه‌سه‌ده- داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات تووندتر له‌گه‌ڵ توركیا مامه‌ڵه بكه‌ن و گفتوگۆكانی تایبه‌ت به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بوه‌ستێنن.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، پێویسته یه‌كێتیی ئه‌وروپا تووندتر له‌گه‌ڵ توركیا مامه‌ڵه بكات، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره نه‌بێت زوو رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده داوای له وڵاتانی ئه‌وروپاش كرد نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده بكه‌ن تاوه‌كو له سنووری توركیا و سووریا جێگیر بكرێن.
ئیلهام ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا توركیا ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیی رادیكاڵه و ده‌بێت ئه‌وروپاش له‌وه تێبگات و گفتوگۆكانی تایبه‌ت به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بووه‌ستێندرێن.