"لەمەودوا ئاوارەكان ناچارنابن بۆ دەنگدان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان"

12/11/2019

نەوا
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد، دادگای باڵای فیدراڵی تانەیەكی فراكسیۆنەكەیانی پەسند كردوە و لەمەودوا ئاوارەكان ناچارنابن بۆ دەنگدان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
لەوبارەیەوە ڤیان سەبڕی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی تانەی فراكسیۆنەكەیانی لەسەر یاسای ژمارە 16ی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەسندكردوە و لەمەودوا ئاوارەكان ناچارنابن بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی بەوەداوە، دادگا بڕیاری داوە دوو بڕگەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەمواربكرێنەوە، كە رێگرییان دەكرد لە دەنگدانی ئەو هاووڵاتیانەی ناوچە كوردستانییەكانیان بەجێهێشتوە و وەك ئاوارە روویان لە هەرێم كردوە.
جێی باسە، لەیاساكەدا هاتبوو ئاوارەكان دەبێت بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان بۆ دەنگدان و بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، كە بڕیارە لەسەرەتای مانگی 4ی ساڵی 2020دا ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group