نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌مریكا له هه‌وڵی دروستكردنی نیمچه ده‌وڵه‌تێكدایه له رۆژهه‌ڵاتی فورات.
له‌میانی وته‌یه‌كدا له كۆنفڕانسی ئاشتی له پاریس، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی دابڕاندن و جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌لاتی فورات له سوریا و ده‌یه‌وێت له‌و ناوچه‌یه نیمچه ده‌وڵه‌تێك دابمه‌زرێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتیشی، واشنتۆن وڵاتانی كه‌نداویشی هانداوه وه‌ربه‌رهێنانی گه‌وره له‌و ناوچه‌یه بگرنه ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی خۆجێیی پێكبهێنرێت، كه كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بن.
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌مریكا نه‌یشاردۆته‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له‌و هه‌نگاوه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراته.