نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، له‌ناو شاری هه‌ولێر كامێرای هاتوچۆ بۆ دوو به‌رامبه‌ر زیاد كراون.
لیوا هێرش ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌ولێر بهههفتهنامهی باسی راگه‌یاندووه،له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كامێرای چاودێرییه‌وه، له‌و شوێنانه‌ی زیاتر رووداویان لێ رووده‌دات كامێرا زیاد ده‌كه‌ن، وتی: "ئێستا له‌ناو شاری هه‌ولێر زیاتر له 26 كامێرای چاودێریی جێگیر هه‌یه و زیاتر له 40 كامێرای ناجێگیریش هه‌ن، كه رۆژانه شوێنی دانانیان ده‌گۆڕدرێت".
پێشووتر له‌نێو شاری هه‌ولێر ته‌نیا 11 كامێرای جێگیر له شه‌قامه جیاجیاكانی ناوشار داندرابوون.
لیوا هێرش روونی كرده‌وه، كامێرا خولاوهكان زیاتر له‌و شوێنانه داده‌ندرێن، كه‌وا رووداوی هاتوچۆ و تیژڕه‌ویان تێدا ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر كامێرای جێگیر له‌و شوێنانه‌ش داندرا، ئه‌وكات كامێرای خولاو هه‌ڵده‌گیرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، دوای زیادكردنی كامێرا، رووداوه‌كانی هاتوچۆ له هه‌ولێر زۆر كه‌میان كردووه و زیانی رووداوه‌كانی هاتوچۆش كه‌متر بوونه‌ته‌وه.