نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌كانی به‌شداریی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا له پرۆسه‌ی چاكسازی و لامه‌ركه‌زی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان قسه‌یان له‌باره‌وه كراوه، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ره‌خنه له نه‌بونی نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێت له كۆبونه‌وه‌كه‌دا.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (شه‌قام)ی رادیۆی نه‌وا رایگه‌یاند، له كۆبنه‌وه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی باسكران، له‌وانه، شێوازی كاركردنی ئه‌م كابینه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و چۆنێتیی پشتیوانیكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كار و به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها رۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له پرۆژه‌ی چاكسازی و چۆنێتیی به‌شداریپێكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان له چاكسازییه‌كاندا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ڕووی چاودێرییه‌وه یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانی حكومه‌ت ده‌بێت بۆ پرۆژه‌ی صاكسازی و حكومه‌تیش ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی كه تایبه‌ت به چاكسازی ده‌ریده‌كه‌ن، وێنه‌یه‌كی بنێرن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌وانیش چاودێری و به‌دواداچوون بۆ پرۆژه و هه‌نگاوه‌كان ده‌كه‌ین.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پرسه‌كانی لامه‌ركه‌زی و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و هه‌روه‌ها هه‌مواری یاسای كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان قسه‌یان له‌باره‌وه كراوه و حكومه‌تی له‌وباره‌یه‌وه رای گونجاو و ئیجابی هه‌بووه.
لای خۆیه‌وه كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای له هه‌ڵه‌بجه به گرفت زانی و ره‌خنه‌ی له نه‌بونی نوێنه‌ری پارێزگاكه گرت له كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به به‌رنامه‌ی شه‌قامی رادیۆ نه‌وای وت، نه‌بونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له هه‌ڵه‌بجه گرفتی بۆ كاره‌كانی پارێزگاكه دروستكردووه.
ره‌خنه‌شی له نه‌بوونی نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گرت له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وتی، پێویست بوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسیاری له‌خۆی بكردایه كه بۆ نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار نییه.
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه راشیگه‌یاند، چیتر وه‌كو خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارێزگاكه له‌باره‌ی دیاریكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌نگاو نانێت، چونكه لایه‌نه‌كان ئیمزایان له‌سه‌ر دوو رێككه‌وتنی تر كردووه و پابه‌ند نه‌بوون پێوه‌ی.