له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان چوار لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان زیاتدكران، كه بریتین له لیژنه‌كانی (داكۆكیكردن له مافی ئافره‌تان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان، ناوخۆ، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میش بۆ چه‌ند پێشنیازه یاسایه‌ك كرا.
په‌یامنێری نه‌وا له هه‌ولێر گواستیه‌وه، له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی له‌هه‌رێمی كوردستان و پێشنیازه بڕیاری دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كراوه.
له‌به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه بیرۆكه‌ی دوو په‌رله‌مانتار په‌یوه‌ست به دوباره ته‌عریبكردن و مه‌ترسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق و پرسی چۆنێتیی شه‌فافكردنی پرسی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ڕوو.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا، پێكهێنانی چوار لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراون، به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری نه‌وا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌تان بۆ فراكسیۆنی پارتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان بۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ بۆ فراكسیۆنی گۆڕان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان بۆ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌بێت.