رێكخراوى خۆراك و كشتو‌كاڵى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناسراو به (فاو) ئاشكرایكرد، %14ى ئه‌و خۆراكه‌ى له‌جیهاندا به‌رهه‌مده‌هێنرێت به‌فیڕۆده‌چێت، تائێستاش 821 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا كێشه‌ى كه‌میى خۆراكیان هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه شۆ دۆنیۆ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى رێكخراوى فاو ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، نزیكه‌ى %14ى به‌رهه‌مى خۆراك له‌جیهاندا له‌ده‌ستده‌چێت یان به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى قۆناغه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و بازرگانیی پارچه پارچه به جۆره‌كانى خۆراكه‌وه، كه ئه‌وه‌ش تێچوه‌كه‌ى 400 ملیار دۆلاره.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، له‌ده‌ستدانى خۆراك به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌وڵاته تازه‌پێگه‌یشتوه‌كاندایه، تائێستاش له‌جیهاندا 821 ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست كه‌میى خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن، ته‌نها به‌هه‌ده‌ردانى سه‌وزه و میوه له‌ساڵێكدا ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى 75 ملیار مه‌تر چوارگۆشه ئاو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش به‌هه‌ده‌ردانى گۆشت و به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵیه‌كان به‌مانای ئه‌وه دێت كه 715 ملیۆن هێكتار زه‌وى خراپ به‌كارهێنراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى فاو ده‌شڵێت، ناتوانین كۆتایى به‌برسێتى و سه‌رجه‌م جۆره‌كانى كه‌میى خۆراك بهێنین ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین و كێشه‌ى نایه‌كسانى له سیستمى خۆراكدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كه ده‌بێته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى رێژه‌ى له‌ده‌ستدانى خۆراك.