تەندروستی خۆسەریی داوای هاوكاری لە گەلی باشوری كوردستان دەكات

15/11/2019

نەوا
خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی داوا لە گەلی باشووری كوردستان دەكات هاوكاری تەندروستی پێشكەش بە ڕۆژئاوا بكەن.
لە نووسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی حەسەكە، كە سەر بە خۆبەڕێوەبەرێوەبەری دیموكراتییە داوا لە كوردانی باشووری كوردستان دەكات، هاوكاری تەندروستییان بۆ ڕەوانە بكەن.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە:”ئاگاداری گەلەكەمان لە باشووری كوردستان دەكەین، خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لەلایەن نەخۆشخانەی حەسەكە بێ بەرامبەر پێشكەش بە هاوڵاتییانی ناوچەكە دەكرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە پێویستییەكی زۆری بە دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێرە پزیشكییەكان هەیە، ئەگەر دەتوانن هاوكاریمان بكەن بۆ دابینكردنی ئەو پێداویستییانە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group