لیندسی گراهام: نابێت توركیا و رووسیا و ئەسەد ناوچەی ئارام بەڕێوە ببەن

15/11/2019 جیهان

نەوا
لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییەكان كە لە كۆبوونەوەی سەرۆكانی ئەمریكا و توركیا بەشداربوو، رایگەیاند كە ئەردۆغان ڤیدیۆی یەكی كۆنی هێرشەكانی پەكەكەی نیشان دا، ئەویش پێیوتووە: "دەتەوێت ڤیدیۆی هێرشەكانی توركیات بۆسەر سوریا نیشان بدەین؟".
ئەو گەورە سیناتۆرەی كۆمارییەكان وتیشی: ئەردۆغان باسی لەوەكردووە كە توركیا لە شەڕی دژ بە داعش قوربانی داوە، بەڵام ئەو پێی وتووە، كە ئەمە یەپەگە و كورد بون لە یارمەتیدانی ئەمریكا دژی داعش قوربانیان داوە".
لیندسی گراهام، ئاماژەی بەوەشدا كە ناوچەی ئارامیان دەوێت لە سووریا، بەڵام نابێت توركیا و رووسیا و ئەسەد بەڕێوەی ببەن.
راشیگەیاند، كە دەیانەوێت پەیوەندیان لەگەڵ توركیا هەبێت، بەڵام هەرگیز رێگە نادەن سیستەمی ئێس 400 بچێتە سەر هێڵ، چونكە دژی بەرژەوەندی ئەمریكا و فڕۆكەی ئێف سی و پێنجە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group