نه‌وا
حه‌وته‌مین گه‌ڕانی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و روسیا له خۆرهه‌ڵاتی فورات به یاوه‌ری فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، گه‌ڕانی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و روسیا له ناوچه‌ی نێوان قامشلی-دێرك به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ داندرابوو، ئه‌نجامدرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چوار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی توركیا و چوار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی روسیا به‌شدارییان له گه‌ڕانه‌كه‌دا كرد.
هه‌روه‌ها له ئاسمانه‌وه به هێلیكۆپته‌ر پشتیوانی چالاكییه‌كانی گه‌ڕانه‌كه ده‌كرا، كه له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر به درێژایی 26 كیلۆمه‌تر ئه‌نجامدرا.