نه‌وا
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ئێرانی له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌و وڵاته له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌رده‌وامن و باس له كوژرانی خۆپیشانده‌ری تر ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی هه‌ینی له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی ئێران له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ سێ هه‌زار تمه‌ن خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو، له شاری سیرجانی پارێزگای كرمان خۆپیشانده‌رێك كوژرا.
رۆژی شه‌ممه‌ش له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری مه‌ریوان دوو كه‌س، له‌شاره‌كانی به‌هبه‌هان، شیراز و كه‌ره‌جیش 3خۆپیشانده‌ر كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
هاوكات فراكسیۆنی ئومێدی سه‌ر به ریفۆرمخوازان داوای كردووه، په‌رله‌مانی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له باره‌ی گرانكردنی نرخی به‌نزین به‌ڕێوه‌ببات و ئاشكراشی كردووه، به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ پێش به‌رزبوونه‌وه‌ی، پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
به‌پێی بڕیاری حكومه‌تی ئێران له‌مه‌ودوا به نرخی حكومی كه هه‌زار و 500 تمه‌نه شۆفێران ده‌توانن له مانگێكدا ته‌نها 60 لیتر به‌نزین وه‌ربگرن و لیترێك به‌نزینی ئازادیش به سێ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
حكومه‌تی تاران رایگه‌یاندووه، له رێگه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی فرۆشتنی به‌نزین ساڵانه 3 ملیار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت و ئه‌و داهاته‌ش راسته‌وخۆ به‌سه‌ر هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شده‌كات.