نه‌وا
سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ئاشكرایده‌كات، پیلانێك هه‌یه پرسی كورد بكرێته مه‌سه‌له‌ی هاووڵاتی بوون نه‌ك پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌كات تاوه‌كو بیر له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت نه‌كرێته‌وه.
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوینی نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، چه‌ندینجار ئه‌وه ئاشكراكراوه كه ساڵانێكه پیلانێك له‌لایه‌ن ئێران و توركیا‌و ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر هه‌یه به‌تایبه‌ت به سه‌ركردایه‌تی توركیا ئه‌مه جێبه‌جێده‌كرێت كه كورد له ناوچه‌كه بچوك بكه‌نه‌وه تاوه‌كو بتوانن پرسی كورد بكه‌نه مه‌سه‌له‌ی هاووڵاتی بوون نه‌ك پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌كات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له ئێستادا پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه رێگه له توركیا بگیرێت ئه‌و كاره‌ی ده‌یه‌وێت بیكات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پرسی "میساقی میلیی" ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی له سه‌رده‌می عوسمانییه‌وه هه‌یه رێگه‌ی پێنه‌درێت، ته‌نانه‌ت وڵاتانی زلهێزیش رێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی جارێكی دیكه ئیمپراتیۆریهتێكی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبكرێته‌وه له سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ئیخوانی كه به‌ئاڕاسته‌ی عوسمانی كار بكات.
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوینی وتیشی: "ئه‌وه‌ی ده‌كرێت جارجار داخی خۆیان به كورد ده‌ڕێژن و كورد به جۆرێك لێده‌كه‌ن كه بیر له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت و كیانێكی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌كاته‌وه".