نه‌وا
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات باس له‌وه‌ده‌كات به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه كه توركیا چه‌كدارانی داعش له باكوری سوریا به‌كارده‌هێنێت و داواش ده‌كات دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ناوچه‌یه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانه‌كانی ئه‌نقه‌ره پێكبهێنرێت.
مه‌زڵوم كۆبانی فه‌مانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ( هه‌سه‌ده) له تویتێكدا رایگه‌یاند، توركیا پرسی ده‌ستگیركراوانی داعش وه‌ك كارتێكی فشار له‌به‌رامبه‌ر جیهاندا به‌كارده‌هێنێت، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌ستدایه كه توركیا تیرۆرستانی له‌داگیركاری باكوری سوریادا به‌كارهێناوه.
مه‌زڵوم كۆبانی نوسیویشیه‌تی، " بۆ ئه‌وه‌ی توركیا رابگرین له‌به‌كارهێنانی پرسی ده‌ستگیركراوانی داعش و پلانه‌كانی پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه، پێویسته دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سوریا دابمه‌زرینرێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان و ده‌رخستنی راستی روداوه‌كان له‌و شوێنه‌ی كه داعش تاوانه قێزه‌ونه‌كانی تێدا ئه‌نجامداوه.
له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوه‌وه، حكومه‌تی توركیا ده‌ستی به‌راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوانی بیانی كردوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حه‌وت زیندانی راده‌ستی هه‌ریه‌ك له‌بریتانیا و ئه‌ڵمانیا كردۆته‌وه، زیاندانییهكی ئه‌مریكیشی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.