نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ناحییه‌ی سه‌رقه‌ڵای سه‌ربه‌قه‌زای كفریه‌وه چوار بریندار هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌وه برینداربووبوون، دواتریش كه‌سێكیان گیانیله‌ده‌ستدا.
علی جه‌مال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، "ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه له‌ناحییه‌ی سه‌رقه‌ڵای سه‌ربه‌قه‌زای كفریه‌وه چوار بریندار هێنرانه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه بریندارببوون، دوای چاره‌سه‌ری خێرا یه‌كێك له‌برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و دوانیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كران".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاندووه، "به‌وته‌ی برینداره‌كان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه و ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه له‌نێو ناحییه‌ی سه‌رقه‌ڵا ده‌ستڕێژی گولله له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له‌ئێستادا پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه چه‌ندین به‌ڵگه له‌شوێنی ڕوداوه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چه‌ن تومه‌تبارێك ده‌رچووه و پۆلیس گه‌ڕانی به‌دوای تومه‌تباراندا ده‌ست پێكردوه".