نه‌وا
بۆمبێكى چێنراو له یه‌كێك له‌بازاڕه‌كانى شارى كه‌ركوك ته‌قییه‌وه و هێزێكى زۆری ئه‌منییش له‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یانپێكرا.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه بۆمبێكى چێنراو له نزیك بازاڕى ناوچه‌ى حه‌ى عه‌سكه‌رى له كه‌ركوك ته‌قیوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه نه‌بووه، دوابه‌دواى روداوه‌كه‌ش هێزێكى ئه‌منى گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌یان داوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردوه.
كه‌ركوك یه‌كێك له‌و پارێزگایانه‌ى پاشماوه‌كانى چه‌كدارانى داعشى تێدا ماوه و به‌رده‌وام هه‌وڵى هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه ده‌ده‌ن.