بەختیار شاوەیس: كورد بەمەرج پشتگیری گۆڕانكاریی لە دەستوردا دەكات

17/11/2019

نەوا
بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عیراق جەختدەكاتەوە، هێزە كوردستانییەكان پشتگیری سەرجەم چاكسازییەكان و گۆڕانكارییەكی دەستور دەكەن، بەمەرجێك نەبنەهۆی لەدەستدانی دەستكەوتەكانی گەلی كورد.
گردبونەوەی ناڕەزایی و مانگرتنی خۆپیشاندەران لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراقدا بەردەوامە و لەو نێوەندەشدا بەختیار شاوەیس لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "سەرجەم هێزە كوردیەكان بەتوندی پشتگیری سەرجەم هەنگاوەكانی چاكسازی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی نەهامەتیەكانیان و بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەرانیان دەكات تا ژیانێكی شایستەیان هەبێت".
وتیشی "شكستەكانی قۆناغەكانی پێشوو بەرپرسیارێتی سەرجەم هێزە سیاسییەكانە و هەریەكە و بەشێك لەو بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرێت، بۆیە لەسەر هەمولایەك پێویستە تەحەمولی چاككردنەوەی ئەو  هەڵانە بكەن، چونكە عیراق بەرگەی تەنگژەی تر ناگرێت".
ئەو پەرلەمانتارە كوردە رونیشیكردوەتەوە، كورد رێگرنابێت لەبەردەم هیچ گۆڕانكارییەكی سیستم و حوكمدا، بەمەرجێك نەبێتەهۆی لەدەستدانی ئەو دەستكەوتانەی گەلی كوردستان بەدەستیهێناوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group