نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی ئاماده ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌شنوسێكی داڕشتوه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 17-11-2019 له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر، به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆبونه‌وه و تیایدا ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته چیا شه‌ریف ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت تواناكان و كار و چالاكییه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی به یاسا رێكبخه‌ن و ئه‌رك و مافه‌كانیان دیاری بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كردوه و ره‌شنوسێكیان ئاماده‌كردوه.
وتیشی "بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بۆچونى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و شاره‌زایان و پسپۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته وه‌رده‌گرین، له‌داهاتوشدا به هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ت سه‌ردانی مه‌یدانیی ره‌وه‌ندی كوردی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاره‌كانیان وه‌ربگرین و له پرۆژه‌كه‌دا جێگیریان بكه‌ین".
ئاماده‌كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له‌كاتێكدایه، كه تائێستا نه په‌رله‌مان و نه حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی-یش هیچ ئامارێكیان له‌باره‌ی ره‌وه‌ندی كوردی له‌به‌رده‌ستدا نییه.