نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌ڕله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ڕێگای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه داوای بانگهێشتی وه‌زیری داراییمان كردووه بۆ په‌ڕله‌مان و ده‌شڵێت: “وه‌زیر ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه و لیژنه‌ی دارایی میوانداری ده‌كات”.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، “داواكردنی وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆ په‌ڕله‌مان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی كوردستانه بۆ ساڵی 2020 و هه‌روه‌ها پشكی كوردستان له پڕۆژه یاسایی بوودجه‌ی 2020ی عیراقی فیدڕاڵ و ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی بانكی له هه‌رێمی كوردستان و قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی دارایی و ئابووریه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بێته په‌رله‌مان و له كاتێكی نزیكدا لیژنه‌ی دارایی میوانداری ده‌كات و پرسیاره‌كانی ئاڕاسته ده‌كات.