نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌ت به ته‌كسی شاره‌كان كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له سبه‌ینێوه شۆفێرانی ته‌كسی ده‌توانن فۆرمی تایبه‌ت وه‌ربگرن.
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر له پرێس كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌تی ته‌كسی شاره‌كان پرۆژه‌یه‌كی گشتییه بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم و ئه‌مڕۆ له قۆناغی كۆتاییداین بۆ ئاماده‌كاری ئه‌و پرۆژه‌یه، بۆیه ئاگاداری شوفێران ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی پارێزگاكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی تایبه‌ت و ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه.
وتیشی " ئه‌و پرۆژه‌یه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و فۆرمی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌كان ده‌كه‌ین، شوفێران له رۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌توانن ئه‌و فۆرمه وه‌ربگرن".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و فۆرمه ده‌چێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆ، له فلته‌ری بایۆمه‌تری به‌دوای ناویدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر ده‌رچوو ده‌چێته ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی و پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان، ئه‌گه‌ر پێشینه‌ی تاوانی نه‌بو و ئه‌ستۆپاكی هه‌بو، ئه‌وا لۆگۆی تایبه‌تی پێده‌درێت.