نه‌وا
له‌دژی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئێران ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و رایگه‌یاند، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رای نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌و باره‌وه وه‌رنه‌گرتووه.
محه‌مه‌د قه‌سیم عوسمانی نوێنه‌ری شاری بۆكان له په‌رله‌مانی ئێران له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌و ولاته كرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده رایگه‌یاند، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران له باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه‌وه بڕیاری داوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی رای نوێنه‌رانی خه‌ڵك هیچ بایه‌خێكی نه‌بێت.
وتیشی، له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه مانه‌وه‌م له په‌رله‌مان هیچ واتایه‌كی نییه.
جێی باسه پێشتر به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران رایانگه‌یاندبوو، به بڕیاری سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی وڵاته‌كه و ره‌زامه‌ندی رابه‌ری باڵای ئایینی نرخی به‌نزین له هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ سێ هه‌زار تمه‌ن به‌رزكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بڕیاره شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه چه‌ندین خۆپیشانده‌ر كوژراون و ژماره‌یه‌ك بانك و بینای حكومیش سوتێنراون.