نه‌وا
دژی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وارماوا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و رایگه‌یاند: هه‌ندێك له داموده‌زگاكانی ناوچه‌كه به پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگا و حكومه‌ت كاریان كردوه.
كامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وارماوا دژی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و له راگه‌یه‌ندراویكدا، ده‌ڵێت: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م وه‌ك هه‌ڵوێستێكی ناڕه‌زاییه به‌رامبه‌ر ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویه گه‌وره‌یه‌ی كراوه‌ته‌سه‌ر به‌شێك له‌پارچه زه‌وی ژماره (29)ی كه‌رتی (41)ی دیسكه‌ره، له‌ژێر ناوی (مه‌یدانی ئاژه‌ڵان) كه سه‌ره‌ڕای بڕیای دادگا و وه‌زیری ناوخۆ به‌تێكدان و هه‌ڵگرتنی زیاده‌ڕه‌ویه‌كه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه چوارجار فه‌رمانی روخاندن و لابردنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كه‌ی ده‌ركردوه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م زیاده‌ڕه‌ویه له‌جێگه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وارماوه جه‌ختی كردوه‌ته‌وه كه؛ ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن ناحیه‌كه‌یانه‌وه وه‌ك زیاده‌ڕۆیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، بابه‌تێكی ناپه‌سه‌ند بوه له‌ڕوی شارستانی و ژینگه‌ییه‌وه شوێنه‌كه‌ی زۆر نه‌گونجاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆڵه‌تی نییه و هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایی وه‌رنه‌گرتوه.
كامه‌ران عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو كه؛ له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه له‌ئێستادا مامه‌ڵه‌ی خه‌مڵاندن و به‌كرێدان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه كراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر سوره‌ت قید و موڵكێكی تر كه هی ئه‌و موڵكه نییه زیاده‌رۆییه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه ئاشكرای كردوه؛ هه‌ندێك له داموده‌زگاكانی ناوچه‌كه به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگا و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه كاریان كردوه، هه‌ندێكیشیان هاوكار نه‌بون، ئه‌مه‌ش روگیریییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئیداره‌ی ناوچه‌كه دروست كردوه.