نه‌وا-كاروان مه‌حمود
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه قائیمقامی خورماتوو خۆی شاردووه‌ته‌وه‌و پۆسته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه ئه‌وه‌ش دوای هه‌وڵی هێزێكی تایبه‌ت بۆ ده‌ستگیركردنی.
محه‌مه‌د مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له رۆژانی رابردوو هێزێكی تایبه‌ت چوونه‌ته سه‌ر ماڵی قائیمقامی خورماتوو بۆ ده‌ستگیركردنی به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر قائیمقام ئاگاداربووه هه‌وڵی پێ‌درابوو له‌ماڵه‌وه چووته ده‌ره‌وه‌و له‌و كاته‌شه‌وه كاره‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌و تائێستا شوێنی دیاریكراو نییه، هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنیشی به بیانوی بوونی مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی بووه ره‌نگه به‌وشێوه‌یه‌ش نه‌بێت چونكه تائێستا له عیراق كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
باسی له‌وه‌شكرد، ره‌نگه هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی قائیمقامی خورماتوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سه‌وه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌و بیانوه‌وه له‌پۆسته‌كه‌ی دوری بخه‌نه‌وه‌و كه‌سی خۆیان له شوێنی دابنێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌وترێت گوایه كۆمه‌ڵێك پرسی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بووه.
راشیگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زی خورماتوو ئه‌وه بڕیاری حكومه‌تی عیراقه‌و له هه‌موو شوێنه‌كان جێبه‌جێكراوه‌و له رابردووش هێزێك چوونه‌ته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه‌و ئاگاداریان كردوون كه ئیتر ده‌وام له ئه‌نجومه‌ن ناكرێت.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی قه‌زای خورماتوو ئه‌گه‌ری دروستبوونی مه‌ترسی له سه‌ر خێزانه كورده‌كان وه‌كو كورد چی ده‌كه‌ن بۆ پاراستنیان، محه‌مه‌د مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "پرسی ئه‌منی په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه نییه له خورماتوو چونكه هیچ هێزێكی كورد له قه‌زاكه بوونی نییه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا‌و پۆلیسی شارن به‌رپرسن له دۆسیه‌ی ئه‌منی و هه‌مووان ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه ئه‌و هێزانه وه‌ك پێویست نین و زۆر شاره‌زای ناوچه‌كه نین ئه‌وه‌ش بێگومان مه‌ترسی له‌لای هاووڵاتیان دروستكردووه.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌دوای رووداوه‌كانی ساڵانی رابردوو چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه كوردیه‌كان نه‌ك به‌س له خورماتوو به‌ڵكو له‌و ناوچانه‌ی به كێشه له‌سه‌ر ناوده‌برێت وه‌كو كورد هیچ هێزێكمان نییه‌و به‌پرسیش نین له دۆخی ئه‌منی و له‌ده‌ره‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منین بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نها له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر مه‌ترسی گه‌وره دروستببێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك لێمانه‌وه دوورن و ئه‌وان ده‌توانن بێنه قه‌زاكه‌و پارێزگای له هاووڵاتیان بكه‌ن چونكه هاووڵاتیان به ناچاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ماڵ و حاڵی خۆیان و جارێكی دیكه ناتوانن شوێنه‌كانی جێبهێڵن.