نه‌وا
هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌رتی كشتوكاڵی ئاماده‌كرا، كه‌خۆی له‌چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی ده‌بینێته‌وه و وه‌زیری كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌كانی ناو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ده‌كه‌ینه بنه‌مای پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی و ئاودێری.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیر كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان كۆبوه‌وه، تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنی هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌رتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند، توێژینه‌وه‌كانی ناو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ده‌كه‌ینه بنه‌مای به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی.
لای خۆشیه‌وه دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێم، وێڕای به‌گرنگزانینی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه باسی له‌گرنگی كه‌رتی كشتوكاڵ كرد.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌خۆ ده‌گرێت تایبه‌ت به به‌رهه‌می روه‌كی و بازاڕی كشتوكاڵی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاو و ئاودێری و ئاسته‌نگه‌كان و دامه‌زراوه‌ی یاسایی تایبه‌ت به ئاودێری و دۆخی ئێستای كه‌رتی كشتوكاڵ له‌خۆده‌گرێت.