نه‌وا
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ماوه‌ی ساڵێكه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی حزبی‌و ئۆرگانی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا نه‌ماوه و وه‌ك "سیاسییه‌كی سه‌ربه‌خۆ" ته‌عبیر له بۆچونه‌وه‌كانی خۆی ده‌كات.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی دره‌و میدیا له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور عێراق رایگه‌یاندووه، "داواكاری گۆڕینی ده‌ستور داواكارییه‌كی سیاسییه، خه‌ڵكی هه‌لی كار‌و نان‌و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی ئه‌وێت، به‌ڕای من ئه‌م داواكارییه داواكاری كۆمه‌ڵێك هێزی سیاسییه‌و له داواكاری خه‌ڵكیانه‌وه پێچاوه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی ره‌شیدو خزمه‌تكاری خه‌ڵك له عێراق بوونی هه‌بێت، شه‌قام كێشه‌ی ده‌ستوری نییه، عێراق كێشه‌ی ده‌ستوری نییه، كێشه‌ی ناعه‌داله‌تی‌و گه‌وره‌بونی جیاوازی نێوان چینه‌كانی هه‌یه".
رونیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له ده‌ستوردا هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌یه جێبه‌جێناكرێت‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پابه‌ندنابن پێوه‌ی، ئه‌گینا ده‌ستوری عێراق یه‌كێكه له ده‌ستوره پێشكه‌وتوو و مه‌ده‌نییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه ".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌وه رای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه پشتیوانی له ده‌ستكاریكردنی ده‌ستور ناكات؟ ئارام شێخ محه‌مه‌د وتی، "من ماوه‌ی ساڵێكه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی حزبی‌و ئۆرگانیم له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا نه‌ماوه‌و وه‌ك سیاسییه‌كی سه‌ربه‌خۆ ته‌عبیر له بۆچونه‌وه‌كانی خۆم ده‌كه‌م، نازانم ئه‌وان رایان چۆنه‌و چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئه‌توانیت له خۆیان بپرسیت".