عادل عەبدولمەهدی چ پرسیارێكی لە قوباد تاڵەبانی كردوە؟

19/11/2019

نەوا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت "هەرچەندە چاكسازی بۆ هەندێك كەس بەئازارە، بەڵام دەستمانپێكردوە و لەكابینەی پێشودا هەوڵماندا خەرجی كەمبكەینەوە و داهات زیاد بكەین".
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لەدیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك وتی "پەیوەندییەكی راستەوخۆ لەنێوان سەقامگیری و حوكمڕانیەكی سەركەوتودا هەیە.. یەكەمجار كە حكومەتی عیراق پێكهات عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران پێی وتم چی بكرێت تا حكومەتێكی سەركەوتوو بێتەئاراوە؟ منیش پێم وت: ئیدارەدانێكی باش دەبێت لە ئەولەویەتی كارەكانتان بێت".
باسی لەوەشكرد، كاتێك هەرێم لە چەند ساڵی رابردودا روبەڕوی قەیرانەكان بوەوە هەر زوو لەكابینەی پێشوودا دەستیان بەچاكسازی كردوە و هەوڵیانداوە خەرجی كەمبكەنەوە و داهات زیاد بكەن، لەوڕوەشەوە وتی "هەرچەندە چاكسازی بۆ هەندێك كەس بەئازارە، بەڵام ئێمە دەستمانپێكرد".
لە بارەی بارودۆخی ئێستای بەغداشەوە، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی "پێویستە حكومەتی عیراق هەنگاوی جدی و ستراتیژی بنێت لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group