نه‌وا
د. غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا ده‌ڵێت، حكومه‌ت و پارێزگاره‌كانی هه‌رێم ناچاریانكردووه سكاڵا تۆماربكات، چونكه نه‌وت به گران به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كه‌ن.
د. غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق، له‌لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ نه‌وا، ره‌خنه‌ی له نرخی نه‌وتی سپیی دابه‌شكراو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا گرت و نرخه‌كه به زۆر ده‌زانێت، به‌و پێیه‌ی به‌غدا 200 لیتر نه‌وتی سپی به 30 هه‌زار دینار ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم، به‌ڵام له هه‌رێم به‌نرخێكی گرانتر دابه‌شیده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ره‌خنه‌ی له پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرت، به پارێزگاری سلێمانیشه‌وه كه له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، به‌هۆی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌و نرخه گرانه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به گه‌نده‌ڵی و پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیاكانی حزب وه‌سفكرد.
د. غالب محه‌مه‌د وتیشی، حكومه‌ت و پارێزگاره‌كانی هه‌رێم به‌و هه‌نگاوه‌یان ناچاریانكردووه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكات.